KTV ...
له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له (حیدر حسن حسین) به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى هه‌ولێر و دكتۆر (ئۆلیڤێر رۆواوڵت) سه‌رۆكى تیمى زانكۆى لیۆنى 2 فه‌ره‌نسى و تیمى هاوبه‌شی شوێنه‌وارناسانى (زانكۆى لیۆنى 2 فه‌ره‌نسى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌ولێر) ئه‌نجامدرا كه تایبه‌ت بوو به ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى (هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى گردى قه‌سرى شه‌مامك) كه بۆ ماوه‌ى (40) چل رۆژ به‌رده‌وام بوو ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى (8) هه‌شت كاتژمێر كارى لێكراوه له كاتژمێر (6) ى به‌یانى تاوه‌كو (2)ى دواى نیوه‌ڕۆ له لایه‌ن تیمێكى هاوبه‌شی (25) بیست و پێنج كه‌سی (22 ) بیست و دوو ئه‌ندامى زانكۆى لیۆنى2 فه‌ره‌نسى (3) سێ ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌ولێر.
له ئه‌نجامى هه‌ڵكۆڵینى وه‌رزى سێیه‌م تیمه هاوبه‌شه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و رایه‌ى كه مێژووه‌كه‌ى (تاوه‌كو ئێستا ) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانى (میتانى / 1500 تاوه‌كو 1200 ساڵ پێش زاین ) (ئاشوورى ناوه‌راست / 1595 تاوه‌كو 911 ساڵ پێش زاین) (ئاشوورى نوێ / 911 تاوه‌كو 612 ساڵ پێش زاین) هه‌روه‌ها پاشماوه‌ى شارێكى بچووك دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى (هلینستى / 300 ساڵ پێش زاین) هه‌روه‌ها هه‌ندێك پاشماوه‌ى بیناسازى دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ى كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى (ساسانیه‌كان/226 – 637 زاینى) هه‌روه‌ها (سه‌رده‌مى ئیسلامى / ئهتابهكیهكان / 1126 – 1261 زاینى)
له ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له‌گردى قه‌سرى شه‌مامك ئه‌م كه‌ل و په‌لانه دۆزراونه‌ته‌وه :
1. (12) دوانزده خشت كه هێماى مسمارى له‌سه‌ره كه (3) دانه‌یان ته‌واوه ئه‌وانى تریش پارچه پارچهنن.
2. (10) ده پارچه‌ى به‌رد كه بریتین لهسهنارهى ده‌رگا و په‌نجه‌ره و هه‌روه‌ها به‌ردى كونكراو.
3. (10) ده پارچه‌ى كه‌ل و په‌لى جوانكارى كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كارهاتووه وه‌كو: ( گواره ، بازن ، چه‌ند موورى ملوانكه وه به‌ردى ڕه‌نگاڕه‌نگ )
4. (4) چوار دراو كه (2) دوو دانه‌یان ڕۆمانیه له‌برۆنز دروستكراوه و (2) دوو دانه‌شیان ساسانیه له ئاسن دروست كراوه كه دانه‌یه‌كیان شكاوه.
5. (119) سه‌د و نۆزده پارچه‌ى گۆزه كه نه‌خشى ڕووه‌كى و ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ره.
6. (8) هه‌شت پارچه‌ى گۆزه كه بریتیه له شێوه‌ى ئاژه‌ڵى وه‌كو بووكهلهى ئاژه‌ڵى و به‌شێكى بووخردان و چه‌ند پارچه‌یه‌كى بووكه‌له .
7. (32) سى و دوو پارچه‌ى گلێنه‌یی ته‌واو كه پێك هاتووه له په‌رداخ و قاپ و گۆزه‌ی گلێنه‌یی.
8. چه‌قۆیه‌كى ئاسن هه‌روه‌ها (یه‌كه‌ى پێوانه / وحده وزن) كه له‌ئاسن دروست كراوه هه‌روه‌ها ئامێرێكى بڕۆنزى كه بۆ كارى ناوماڵ به‌كارهاتووه .
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر شوێنه‌وارى گردى قه‌سرى شه‌مامك:
گردى قه‌سرى شه‌مامك كه له نووسینى مسمارى (ایكال كالیزى) به‌كارهاتووه، ده‌كه‌وێته رۆژئاوایى شارى هه‌ولێر به دوورى (30)سى كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێره‌وه ده‌كه‌وێته سنوورى جوگرافى ناحیه‌ى شهمامكى قه‌زاى گوێر كه ده‌كه‌وێته نیوان گونده‌كانى تهرجان و سهعداوهبۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1918 ههڵكۆلینى شوێنه‌وارى لێكراوه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر ئینگلیزى (لیارد ) هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ماوه‌ى سێ وه‌رزه ههڵكۆلینى شوێنه‌وارى له‌گردى قه‌سرى شه‌مامك ئه‌نجامداوه (2010 تاوه‌كو 2013) ئه‌م ههڵكۆلینه بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رزى تر به‌رده‌وام ده‌بێت (2014 – 2015) به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆى لیۆنى2 فه‌ره‌نسی.