واشنتن - KDP.info / باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له دیدارەکەی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کردۆتەوە که رێککه‌وتنی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان لە بواری گرێبەستەکانی نه‌وتەوە، پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی به دواوه دێت. له واشنتۆن، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بە هه‌واڵنێرانی دەزگاکان رایگه‌یاند: له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن پرسی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هیچ ناکۆکییه‌کی لێنەکوتۆتەوە،لای خۆشییەوە ژولیان بورگر، لێکده‌ره‌وه‌ی سیاسیی رۆژنامەی گاردیه‌ن له دوایین وتاری خۆی ئاماژه‌ی به‌وه کردووە: که دیداری نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆباما سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هیچ ڕێککه‌وتنێکی لێنکه‌وتۆته‌وه و ناکۆکی نێوان هەردوو لایه‌ن له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.به گوێره‌ی وتاره‌که؛ تورکیا له سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆیدا به دوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی بچووکی سوننه و ده‌وڵه‌تێکی کوردیه له عێراقدا و بڕیاره نه‌وت بکرێته بنه‌مای گۆڕانکارییه‌کان له‌م پڕۆژه سیاسی و ئابوورییه‌دا.له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا ژولیان بورگر ئاماژه داوە: که له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی کۆتایی هاوکاریی نه‌وتی له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر، ناکۆکی له نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆباما زێده‌تر بووه و تورکیا ته‌نانه‌ت ئەگەر ئه‌مه‌ریکاش توڕە بێت ، پێداگری له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی بکات.له دیداره‌که‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت تورکیا گه‌شه بکات و ببێته پردێکی پێوه‌ندی له نێوان ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست، ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت که پێداویستییه‌کانی تورکیا له بواری وزه دابین بکرێت و وه‌کوو ڕێگایه‌کی تڕانزیتی نه‌وت و گاز دانی پێدا بنرێت.