Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مالیکی :سوننەکان ناتوانن بەهێز هەرێمی سوننە رابگەیەنن
| KDP.info


هەولێر  - KDP.info  / لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا حەیدەر حەسەن بەڕێوبەری شوێنەواری هەولێر لەگەڵ ئۆلیڤێرا روراڵت بەرپرسی زانكۆی لیۆنی فەڕەنسی، دۆزینەوەی (87) پارچە شوێنەواریان راگەیاند كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە (2) هەزار ساڵ پێش زاینی‌و پاشماوەی ئاشورییەكانە. لەکۆنگرەکەدا بەڕێوبەری شوێنەواری هەولێررایگەیاند:  ئەم  دۆزینەوەیە سێیەمێن دۆزینەوەیە کە لەم شوێنە دۆزرابیتەوە، ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام كار بكرێت. دڵنیایین تا (100) ساڵی تر پارچەو نووسراو لەم شوێنە دەدۆزینەوە، بەڵام بەهۆی کەمی بوودجە،كێشەمان هەبووە ، ئەمساڵ بوودجەمان بۆ دابینكراوە بەڵام بڕەكەی زۆر كەمە بە بەراورد بەو   چالاكییانەی هەمانە، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لەم شوێنەوارانەی كە دۆزراونەتەوە بەخەتی مسماری نووسراون‌و هەندێكیان تابلۆی نووسراون، بەشێكیشیان كەلوپەلی جوانكارین وەكو گوارەو بازن‌و ملوانكە....هتد، كە لەو كەلوپەلانە چەند جۆرە دراوێكیش تێدایە كە دراوی ڕۆمانی‌و ساسانییەكانە.ناوچە شوێنەوارەكان لەگردی قەسری شەمامك دۆزراوەتەوە كە گردێكی گەورەیە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر بەدوری (60) كم كە بەگوێرەی مێژووناسان ئەم گردە شوێنواری شاری كلیزییە كە یەكێك بووە لەشارە گەورەكانی ئاشوورییەكان‌ و پایتەختی ئاشورییەكان بووە.
 




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact