عێراق - KDP.info / ئەمرۆ دووشەممە زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره‌و موسڵ ده‌هه‌ژێنێت و بە دەیان كوژراو‌و برینداریان لێكه‌وێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی بەغدا بە مەدا پرێسی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌كانی شوعله‌و كه‌مالیه‌و زه‌عفه‌رانیهی بەغدا ته‌قیونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شاری به‌سره له‌باشوری عێراق رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌كانی سه‌عدو حه‌ی حسێن ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 11 كه‌س كوژراون و 37 كه‌سی تر برینداربوون. هاوكات چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له ناوچه‌كانی جسری دیاله‌و حه‌ی ریساله‌و مه‌عالف رویانداوه، ئه‌وه جگه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تری بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی كازمیه له نزیك گۆِره‌پانی عه‌ده‌ن. له موسڵێش له‌كاتی تێپه‌ڕینی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه، بۆمبێكی چێندراو له باشوری ئه‌و شاره ته‌قییه‌وه‌و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك و 5 كه‌س له پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون.