ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە سردار اسماعیل پاڵەوانی جیهانی بۆ لەش جوانی كرد.
میرانی بەناوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەخێرهینانی كردو بەگەرمی پیرۆزبایی لێ كرد بۆ ئەم دەستكەوتە گەورەیە كە بەدەستی هێناوەو تأكیدی كرد كە هەر تاكێكی كورد ئەتوانێت لە بواری خۆیدا ناوی گەلی كورد بەرز بكات و دووپاتی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەردەم پاڵپشتی لاوان بووە بەتایبەتی وەرزش و وەرزشوانان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و داوای كرد كە هەوڵ بدەن بۆ سەركەوتنی زیاتر.
لە لای خۆیەوە وەرزشوان سردار اسماعیل پاڵەوانی كاسی جیهانی بۆ لەش جوانی سوپاسی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی كە لێی كراوەو بۆ پاڵپشتی كردنی بەردەوامیان بۆ وەرزش و وەرزشوانان و سوپاسی تایبەتی بەڕێز فازل میرانی كرد هەروەها ئاماژەی بە ئەوەدا كە بەشێك لەم دەستكەوتانەی كە بە دەستمان هێناوە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی و هاوكاری ئێوەی بەڕێز.
لەم دانیشتنەدا زعیم علی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شیرین ئامێدی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.