Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 10:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوەی پڕۆژەی دەستوور كۆده‌بێته‌وه‌
| KDP.info


ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەكشەممە 19ـ 5ـ 2013 لە سەلاحەددین بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ڕاوێژكردن لەبارەی پڕۆژەی دەستوور پێشوازی كرد لە ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانی عێراق، كە لە خولی دووەمی په‌رلەماندا ئەركی پێداچوونەوەی پڕۆژەی دەستووری پێڕاسپێردرا بوو.
لە دانیشتنەكەدا سەرۆك بارزانی داوای لە ئامادەبووان كرد ڕا و بۆچوون خۆیان لەبارەی پڕۆژەكە بخەنەڕوو. پاشان فرسەت ئەحمەد سكرتێری په‌رلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوەی پڕۆژەی دەستوور باسی لەوە كرد، كە لیژنەكە بە بڕیاری په‌رلەمان و ئیجماعی تێكڕای لایەنەكانی ناو په‌رلەمان پێكهێنراوە و نوێنەرایەتیی هەموو نەتەوە و ئایین و لایەنە سیاسییەكانی لەخۆ گرتبوو. ئەوەیشی شیكردەوە، كە بۆ ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیە كەڵك لە دەستووری 40 وڵات وەرگیراوە و حەوت ساڵی خایاندووە هەتا ئامادە كراوە و ڕا و بۆچوونی پسپۆڕانی بیانی و نێوخۆیی وەرگیراوە و بەر لەوەی لە په‌رلەمان دەنگی پێ بدرێت 5000 پێشنیاریان لە لایەن چین و توێژەكانی كۆمەڵگە پێگەیشتووە. پاشان لە په‌رلەمانی كوردستان بە دەنگی 96 ئەندام بڕیار درا بدرێتە ڕیفراندۆم و بە یاسایەك ڕەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرا. هەروەها باسی ئەوەش كرد، كە 900 هەزار دانە لەو پڕۆژەیە چاپ كراوە و لەڕێی بریكارەكانی خۆراكەوە بۆ هەموو خانەوادەیەك نێردراوە. جگە لەوەیش ئیجماعێكی سیاسی و نیشتمانی لەسەر بووە و 36 حزبی سیاسیش لە شاری كۆیە، كە نوێنەرایەتیی تێكڕای كۆمەڵگەی كوردستانیان دەكرد پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆژەكە دووپات كردەوە و لەگەڵ ئەوەش بوون، كە پڕۆژەكە بدرێتە ڕیفراندۆم.
دواتر دەرگەی گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە و زۆربەی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون، كە پڕۆژەی دەستوور هەموو قۆناغە یاساییەكانی خۆی بڕیوە و بە ئیجماعێكی سیاسی نووسراوەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی دەستوورەكاندا، دەستوورێكی پێشكەوتوو و دیموكراتیانەیە و زۆر بە ڕوونیش ئاماژەی بەوە داوە، كە سیستەمی سیاسیی هەرێم په‌رلەمانییە و جەختیشیان لەسەر ئەوە كردەوە، كە دەبێ ڕاستیی و ناوەڕۆكی دەستوور بۆ خەڵك شیبكرێتەوە و داوایانكرد لەبارەی ناوەڕۆكی پڕۆژەكەوە چیتر خەڵك چەواشە نەكرێت. ئامادەبووان لەسەر ئەوە كۆدەنگ بوون، كە هیچ لایەنێكیش ناتوانێت مافی دەنگدانی خەڵك زەوت بكات، چونكە ئیرادە و دەسەڵاتی گەل ڕەسەن و یەكلاییكەرەوەیە.

 




دوایین هەواڵەکان

بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:21

ھەولێر-KDP.info-   بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 18:06:27

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact