Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 APR 2025 02:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە قەلا دزێ (8) ماڵ ژێر ئاو کەوتن و پردێکیش رووخا
| KDP.info


قەلا دزێ  –kdp.info   /  بەهۆى  بارانێکى  زۆرە‌وە‌ لە‌ ناوچەى قەڵادزێ لافاو دروستبوو ‌ و بەهۆیەوە‌ش (8) ماڵ ژێر ئاو کەوتن و پردێکیش رووخا، کاتژمێر شەشى بەیانى ئەمڕۆ بە هۆى باران بارینێکى بەخوڕەوە لەناوچەکە، 8 ماڵ لە گەڕەکى ئاشتى قەڵادزێ ژێر ئاوکەوتن و زیانى زۆرى ماددیان بەرکەوت، هەر بەهەمان هۆوە پردى ئاشورانى نێوان سەنگەسەر و گوندى ئاشوران بە هۆى تەوژمى بەهێزى ئاوى لافاوەکە و رووبارى گافرین،   پردەکە رووخا و هاتووچۆى سەر پردەکەى پەک خست، شایەنى باسە وەک پێشتر بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کورستان تایبەت بە kdp.info  رایگەیاندبوو، لەرۆژانى سێشەممە و چوارشەممدا، تەوژمێکى بەخوڕى باران و بەفر بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بە هۆیەوەش لەچەند ناوچەیەکى هەرێم ئەگەرى روودانى  رووداوى سروشتى هەیە.

شایانی باسه‌ به‌هۆی جوگرافیای ناوچه‌که‌وه‌ پێده‌چێت له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی باران و لافاودا زیانێکی زۆر به‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ بگات




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ عابد و ھونەر قاینجەیی دەکات

WEDNESDAY, 16 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (شێخ عابد شێخ محەمەد شێخ شەفیع) و کۆچی دوایی کوڕی (ھونەر ڕەفیق قاینجەیی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکانیان دەکات.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی دەکات

WEDNESDAY, 16 APRIL 2025 21:04:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بەشداری لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەکێک لە یاوەرانی بارزانی نەمر لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی کرد لە قەزای مێرگەسۆر.

 
تەواوی گفتوگۆیەکەی مەسروور بارزانی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی

WEDNESDAY, 16 APRIL 2025 21:04:08

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦-٤-٢٠٢٥، نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانکۆی ئەمەریکی شارەکە دەستیپێکرد و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەمیانی گفتوگۆک لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم کە بەشدارم لەم کۆربەندە، سوپاسی کاک دکتۆر بەرھەم دەکەم بۆ بانگھێشتکردن و میوانداریمان بۆ بەشداریکردن لەم کۆڕبەندە."

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە

WEDNESDAY, 16 APRIL 2025 20:04:00

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش کردەوە.

"بارزانی نەمر چووە یەکێتی سۆڤیەت بۆ ئەوەی چرای کورد نەکوژێتەوە"

WEDNESDAY, 16 APRIL 2025 19:04:54

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ ١٦/٤ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد ، ٦٦ساڵ بەسەر گەڕانەوەی بارزانی نەمر و ھەڤاڵانی لە یەکێتی سۆڤیەت تێپەڕدەبێت. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact