ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕێكخراوه لە سەردەمێکی سەختدا دامەزرا و مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان‌دا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/5/2024، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: بەبۆنەی 62ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی "یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە سەردەمێکی سەختدا دامەزرا و مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و بە ڕێز و پێزانینینەوە لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی کوردستان لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەڕوانین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا هیوا ده‌خوازێ، مامۆستایانی كوردستان بەردەوام بن لە ئەرکی پیرۆزی خۆیان لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان و نەوەکانمان لە سەر پەروەردەیەکی ڕاست و داهێنەرانە و خۆشویستنی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.