Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 NOV 2024 03:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی زەوی جووتیارانی کورد و قەرەبووکردنەوەی عەرەبی ھاوردە پێکهاتووە
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دوێنێ لە کۆبوونەوی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی عەرەبی ھاوردە و گەڕانەوەی زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان پێکھاتووە.

دژوار فایەق، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی ١٤٠ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوێنێ کۆبوونەوەی ژمارە ٨٢ی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق بەڕێوەچوو، لەبارە بڕیاری ژمارە ٢٩ی حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ گەڕانەوەی زەوی بۆ جووتیارە کوردەکانی پارێزگای کەرکووک و قەرەبووی جووتیاری عەرەبی ھاوردە قسە و باسی زۆرمان کرد، لیژنەیەکی تایبەتیش پێکھێنرا بۆ ئامادەکردنی پێداچوونەوەیەک لەسەر قەرەبووی جووتیارانی عەرەبی ھاوردە و گێڕانەوەی زەوی بۆ جووتیارە کورد و تورکمانەکان.

ناوبراو جەختی کردەوە: لیژنەکە بۆچوونی وابوو ئەو جووتیارە ھاوردانەی قەرەبوو کراون بە قەرەبووەکە ڕازی نین قەرەبوویان بۆ زیاد بکرێت بە شێوەیەکی گونجاو زەویەکان بەجێبێڵن، ئەو جووتیارە ھاوردانەی قەرەبوویان وەرنەگرتووە بەشێوازێکی عادیلانە قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمانە لە شوێنی لەدایکبوونی خۆیان بە گرێبەستی تازە قەرەبوو دەکرێنەوە، بەشێکی دیکەی جووتیاری عەرەبی ھاوردە ھەن و دەڵێن: ئێمە قەرەبوومان ناوێت و دەمانەوێت لەسەر زەویەکان بمێنینەوە بە حیسابی خۆیان خەڵکی کەرکووکن.

نوێنەری ھەرێم لە لیژنەی ماددەی ١٤٠ گوتی: ئێمە ھەمیشە گووتوومانە و دوێنێش لە کۆبوونەوەدا گوتمانەوە: ھەرچی زووە قەرەبوو بکرێنەوە و بڕۆن و زەویەکان بەجێیبێڵن بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، ھەروەھا قەرەبووی ئەو جووتیارە کورد و تورکمانانەیش بکرێت کە لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە زەویەکانیان داگیرکراوە و تا ئێستا لێی سوودمەند نەبوونە.

دژوار فایەق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەبارەت بەوانەی دەیانەوێت لەسەر زەویەکان بمێننەوە، ئێمە قبووڵی ناکەین، دەبێت قەرەبووی خۆیان وەربگرن و زەویەکان بەجێیبێڵن، ئەگەر خەڵکی کەرکووکیشن با لە گوندە غەیرە کوردەکان زەوی کشتوکاڵییان پێبدرێت.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کەمال سدیق نعمەت) دەکات

THURSDAY, 31 OCTOBER 2024 22:10:12

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێز (کەمال سدیق نعمەت) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا

THURSDAY, 31 OCTOBER 2024 22:10:00

ھەولێر-KDP.info- لە گەڕی دووەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ و بەدەستهێنانی 182 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنەكه‌ هەڵبژێردرا.

 
جووتیارێک: ئێستا پێی دەگوترێ کەپرە شینە.. کەشناسێك: مەرجانەكانی بارانی پەڵە بەدی ناکرێت

THURSDAY, 31 OCTOBER 2024 21:10:35

ھەولێر-KDP.info- پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، بارانی ئەمجارە پەڵە نادات، بەڵام سوودی ھەیە بۆ جووتیاران، هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە پشتبەستن بە راپۆرتی بەڕێوەبەرایتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، رایگەیاند كە رۆژانی شەممە و یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان لێزمەباران دەبارێت.

 
سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی دەکات

THURSDAY, 31 OCTOBER 2024 16:10:52

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە پرسەی خودالێخۆشبوو (مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی) برازای سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناوداری کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی. پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خودالێخۆشبوو.

سەرۆکی سەندیکای پزیشکان: سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین هەموو کات هاوکاریی و پاڵپشتی کردووین

THURSDAY, 31 OCTOBER 2024 13:10:31

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، د. باساک بەرزنجی، سەرۆکی کۆنگرە و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان، لە ١٠یەمین کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ورەمان پێدەدات، کە بەردەوام بین و دەست لە ئاواتەکانمان ھەڵ نەگرین.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact