Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 20 APR 2025 04:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك: لە پێنج مانگی داهاتوودا كێشەی كارەبای دهۆك بەتەواوی چارەسەر دەبێت
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، كاركردن بۆ باشترکردنی ڕەوشی كارەبای دهۆك بەردەوامە و، بۆ كەمكردنەوەی نرخی پارەی مووەلیدە ئەهلییەكانیش داوایەكیان ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە.

فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی هەبوونی كێشە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان شارەكانی كوردستاندا، كارەبایەكی كەمتر دەگاتە شاری دهۆك بەرانبەر بە شارەكانی دیكە و حكوومەتی هەرێمیش بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە هەنگاوی پێویستی ناوە."

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك گوتی: "بەهۆی ئەو كێشەیەوە شاری دهۆك بەگشتی ڕۆژانە 14 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیی هەیە، بەڵام لە شارەكانی دیكە نزیكەی 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان پارەی زیاتر بە خاوەن مووەلیدە ئەهلییەكان بدەن."

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ڕایشیگەیاند: "بەهۆی ئەو بڕیارەوە کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چاكردنەوەی هێڵەكانی كارەبا دەریكردووە، لە پێنج مانگی داهاتوودا ئەو كێشەیە بەتەواوی چارەسەر دەبێت، بۆ ئەم پێنج مانەگەش داوامان لە حكوومەت كردووە كە بڕی 5 ملیۆن لیتر گازوایل بە مووەلیدە ئەهلییەكان بدات، یان ئەو وێستگانەی دەكەونە سنووری دهۆك حكوومەت بە شێوەیەكی كاتی یەكەی زیاتر بەكار بخات بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بڕێكی كەمتر پارەی مووەلیدە بدەن، یان هاوشێوەی شارەكانی دیكە پارە بدەن."

هێدی كاكەیی

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر) دەکات

SATURDAY, 19 APRIL 2025 23:04:50

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مەحموود عەبدوڵڵا زیوەر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
‎مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات

SATURDAY, 19 APRIL 2025 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب)، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادر و کارمەندانی ھەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) دەکات

SATURDAY, 19 APRIL 2025 21:04:27

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییان ده‌کات

SATURDAY, 19 APRIL 2025 20:04:23

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ھەستانەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات و ھیوا دەخوازێت جەژنی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

 
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

SATURDAY, 19 APRIL 2025 19:04:23

ھەولێر-KDP.info- بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact