Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 APR 2025 11:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاڵتی برماغ: سەرۆك بارزانی وەك مەرجەع مافی پێكهاتەكانی داوە.. ئاڕاستەیەكی باش هەیە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان ئاماژە بەوە دەكات، كە پێكهاتەكانی كوردستان لە كابینەی نوێی حكوومەتدا رۆڵی بەهێزیان دەبێت و پشتیوانیی سەركەوتنی كاندیدی راسپێردراوی حكوومەت دەكەن.

كەرخی ئاڵتی برماغ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كابینەی ئەم جارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كابینەیەكی بەرفراوان دەبێت و چەندین لایەن لە خۆ دەگرێت، كە ئەمە زۆر باشە سەبارەت بە پێكهاتەكانی كوردستان و بەشدارییان لە كابینەی حكوومەت، هێزێكی كاراتر و بەهێزتر لە جاران دەبەخشێتە كابینەی حكوومەت و ئەم شێوە بیركردنەوە و بەشداریپێكردنە بۆچوونی جیهانی دەرەوەشی گۆڕیوە و ئاڕاستەیەكی باش لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە".

برماغ گوتیشی: "وەك توركمان پاكێجێكمان داوەتە كابینەی راسپێردراو كە داوای چەند پۆستێكمان كردووە بۆ نەتەوەی توركمان لە سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، چونكە ئێمە خۆمان بە خەمخۆری كوردستان و دەسكەوتەكانی كوردستان دەزانین، جگە لەوەی سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعیەت مافی پێكهاتەكانی داوە و پشتیوانیی پێكهاتەكانی كردووە، كاتی خۆیشی بارزانیی نەمر بە هەمان ئاڕاستە هەموو پێكهاتەكانی بەشداری پێكرد لە شۆڕش و دەسكەوتەكانی گەلی كوردستاندا".

دەشڵێ: "كاك مەسروور بارزانی سەركەوتی باش بەدەست دەهێنێت، چونكە ئەوەی هەست دەكرێت پشتیوانیی گەورەی جەماوەری و سیاسی و نێودەوڵەتیی هەیە و ئێمەش پشتگیریی دەكەین، بۆیە پێمان وایە دەتوانێت سەركەوتوو بێت و ئەوەش گرنگە كابینەی حكوومەت، بایەخی زیاتر بە سێكتەری پەروەردە و ئاسایش و ئابووری بدات".    

 

كارزان هه‌ورامی




دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی ئاسایش ڕاگەیاندراوێكی لەباره‌ی ڕووداوی هێرشە تیرۆریستییەكەی دهۆك بڵاوكردەوە

TUESDAY, 01 APRIL 2025 23:04:00

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی لەباره‌ی ڕووداوی هێرشە تیرۆریستییەكەی دهۆك بڵاو كردەوە.

 
پەیامێكی سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

TUESDAY, 01 APRIL 2025 23:04:36

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرپرسی لقی 17، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکیان کرد.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەکات

TUESDAY, 01 APRIL 2025 22:04:05

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە1ی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.

 
شەپۆلی بارانه‌كه‌ لە دهۆکەوە دەست پێ دەکات و سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە

TUESDAY, 01 APRIL 2025 12:04:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە دەست پی دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ژنی ئه‌کیتۆ پیرۆز ده‌کات

TUESDAY, 01 APRIL 2025 11:04:30

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەژنی ئەکیتۆ لە هاووڵاتییانی کلدان و ئاشووری و سریان پیرۆز دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact