Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 APR 2025 17:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئاماده‌كاریی تەواو بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم کراوە"
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆتایی هاتووه‌، نوێنه‌ری وڵاتان و عێراق و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شدار ده‌بن.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند، :"ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی سوێندخواردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان کۆتایی هاتوون، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و عێراق و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌ مەڕاسیمێكی گه‌وره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات".

په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به‌هۆی ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ بچێت.

خۆشناو ده‌ڵێ:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ عێراقی و كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری حیزبه‌ كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری وڵاتان و باڵیۆز و كۆنسووڵەکان، له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بن، په‌رله‌مان بڕیاریدا دانشتنه‌كه‌ له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ بچێت".

سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەشڵێ :"هه‌ربه‌گوێرەی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، له‌و دانیشتنه‌ ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه‌ ناوزه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بازانی ده‌كه‌ین، پاشان مه‌ڕسوومی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستان ده‌رده‌چێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كات.
عه‌زیز هه‌ورامی

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ییشته‌ ئه‌نتالیا

FRIDAY, 11 APRIL 2025 13:04:12

ئەنتالیا-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2025/4/11 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، به‌ سه‌ردانێک گه‌ییشته‌ تورکیا.

 
كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی دیاری كرد

FRIDAY, 11 APRIL 2025 12:04:45

هه‌ولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد.

 
ئەنجوومەنی وەزیران لەو نزیکانه‌ بڕیار له‌باره‌ی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێریه‌وه‌ ده‌دات

FRIDAY, 11 APRIL 2025 12:04:53

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی ڕوناکی لە ھەرێمی کوردستان بەپێی خشتەی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت، ئێستا نرخێکمان دیاری کردووە لەو نرخەی ئێستا ھاووڵاتییان مانگانە دەیدەنە کارەبای موەلیدە و گشتی کەمترە، بە جۆرێک لەگەڵ خەڵکی کەمدرامەت بگونجێت و لە بەرژەوەندی ئەوان دایە و کارەبای بەردەوامیشیان دەبێت." 

 
د. هێمن هه‌ورامی: بۆ پێشخستنی تواناکان سەرکەوتووانە کۆتایی به‌ قۆناغی دووەمیش هات

FRIDAY, 11 APRIL 2025 11:04:05

پیرمام-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و بەرنامە و پلانەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ بەرەوپێشتربردنی تواناکانی ھەڤاڵانی بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱٠ی ٤ی ۲٠۲٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستن لە پیرمام، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتن بۆ قۆناغی دووەمی خولی ڕاهینان و برەودان بە تواناکانی ڕیکخستن تایبەت بە بەرپرسی لیژنە ناوچەکان  سەرکەوتووانە کۆتایی هات. 

 
بڕیاردرا هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یووسف

THURSDAY, 10 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بڕیاردرا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی ھەولێر بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یووسف ئەو کچەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی گەشت و سەیراندا لەناو ئاو لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact