Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 1 APR 2025 00:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكەكانی پارتە كوردییەكان بۆ KDP: پێویستە سەركردەكان لە رێبازی مەلا مستەفا لانەدەن
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكەكانی پارتە كوردییەكان دەڵێن، رێبەری گەلی كورد مەلا مستەفای بارزانی، تەنیا موڵكی پارچەیەكی كوردستان نەبوو، بگرە قوتابخانەیەكی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەریی هەموو پارچەكانی تری كوردستان بوو.

دوێنێ هەینی (١ـی ئاداری ٢٠١٩)، ٤٠ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەكردەی نەتەوەیی و رێبەری گەلی كورد مەلا مستەفا بارزانی، تێپەڕ بوو.

مستەفا ئۆزجەلیك، سەرۆكی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان لە باكووری كوردستان، گوتی: "خەبات و تێكۆشان و كەسایەتیی مەلا مستەفای بارزانی، ئەمڕۆ بۆ تەواوی گەلی كوردستان بووەتە هیوایەك، ئەو هەم پێشمەرگە و هەم رێبەر و دڵسۆزی گەلی خۆی بوو، هەروەها لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییشدا پێگەیەكی گرنگی هەبوو".

ئۆزجەلیك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "مەلا مستەفا تەنیا سەرۆكی پارتێك نەبوو، بگرە سەرۆكی نەتەوەیەك بوو و توانی لەنێو خەڵكدا هەستی نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزی و خۆڕاگری و ئیرادە دروست بكات".

هاوكات، سارتاج بوجاك، سەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان- باكوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "مەلا مستەفا توانی رێچكەیەكی كورادیەتی لە زهنییەتی هەموو كوردێكدا دروست بكات، بۆیە دەتوانین بە سەربڵندییەوە بڵێین سەرۆكێكمان هەیە ئەویش بارزانییە".

ئەو گوتیشی: "مەلا مستەفای بارزانی بە جەستە لای ئێمە نەماوە، بەڵام توانی وانەی كوردایەتی و قارەمانی بۆ گەلەكەمان جێبهێڵَت و تاهەتایەش هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە".

لە لایەكی دیكەوە، مەهمەت ئەمین كارداش، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان- توركیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "مەلا مستەفای بارزانی پاڵەوان و وڵاتپارێزی چەرخی خۆی بوو و ناویشی هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە".

ئەوەیشی خستە روو، ژیانی مەلا مستەفا هەموو لە شاخ بووە و بۆ خەبات لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا تەرخانی كردووە، بۆیە پێویستە سەرۆك و سەركردەكانی كورد لە رێبازی مەلا مستەفا لانەدەن و رێگای راستەقینەی كوردایەتی بگرنە بەر.

هەر لەوبارەیەوە، سلێمان ئۆسۆ، سكرتێری پارتی كوردستان- سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر، لەسەر بناغەی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان دەستی پێكرد و سنوورەكانی باشووریشی بەزاند بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان".

گوتیشی: "ئێمە لە رۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەو رێبازە درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆمان دەدەین، چونكە ئەم رێبازە، رێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیان و خۆنەچەماندنە بۆ هیچ دوژمنێك".

 

كــاروان بــاعەدری




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (یونس هەڵشۆیی) دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 22:03:47

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی، خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستی ڕەسووڵ مەحموود) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (یونس هەڵشۆیی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 22:03:58

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵحـی برای.

 
سەرۆکی حکوومەت ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 14:03:39

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، مێژوویەکی دێرینیان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادیدا هەبووە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: ڕۆڵى هه‌ردوو حزبى شیووعیى عێراق و كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین

MONDAY, 31 MARCH 2025 13:03:14

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو حزبى شیووعیى عێراق و كوردستان، دەکات و دەڵێت، له‌م یاده‌دا ڕۆڵى نیشتمانى و خه‌بات و تێكۆشانى هه‌ردوو حزب له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیكتاتۆرى و به‌شدارییان له‌ ژیانى سیاسیدا به‌رز ده‌نرخێنین.

 
بڕیارە ڕێبەر ئەحمەد لە بەریتانیا گوتارێک پێشکەش بکات

MONDAY, 31 MARCH 2025 12:03:04

لەندەن-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی سنوور، لە بەریتانیایە و گوتارێک پێشکەش دەکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact