Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 APR 2025 06:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی و یه‌كێتی، شاندی هاوبه‌ش بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌ی سائرون و فەتح پێك دێنن
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  پارتی و یه‌كێتی، له‌ پێناو دەربازکردنی وڵات لە تەنگژە سیاسیەکەی، ڕاگه‌یاندنی هاوپەیمانیی (سائرون، فەتح) به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كه‌ن و، له‌ ڕاگه‌یێندراوی هاوبه‌شیاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بە زووترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان پێک دێنن.

ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌:

بۆچونی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەربارەی هاوپەیمانیی سیاسیی نوێ لە عێراقدا

لەو دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عێراق و کوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردند و چارەسەرکردنی کێشەکانی خستە ناو گێژاوێکی ترسناک.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆمان و گەلی کوردستانمان، لە مەترسی ئەو کێشانە، لە کوردستان و عێراق، دورخستەوە و هەوڵێکی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێک بین لە چارەسەر، بەپێی دەستوور و رێسا و یاساکانی هەڵبژاردن. لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوولا بە راوێژ لەگەڵ یەک، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسیەکانی عێراقمان کرد و هەڵوێستی خۆمان پێڕاگەیاندن.

ئەم شەو بەهیمەتی دڵسۆزان و بۆ دەربازکردنی وڵات، لە تەنگژە سیاسیەکەی هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی (سائرون، فەتح) راگەیەندرا.
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەکی سیاسی هاوپەیمانی باشە، لە پێناوی دەبازبوون لەم بنبەستە سیاسیە.
پێگومان، یەکێتی و پارتی، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزوترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان، پێکدێنن.

لەهەمان کاتدا، ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقیەکان، خاڵە هاوبەشەکان بەسەر خاڵە ناکۆکەکاندا زاڵ بکەین و پێکەوە بەرپرسیاریەتی حکومەتێکی سازاوی نیشتمانی، بۆ راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکان، پێک بهێنین و یەک ریزی نیشتمانی بپارێزین.

مەکتەبی سیاسی                      مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان         یەکێتی نیشتمانی کوردستان

۱۲/٦/۲٠۱۸




دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ سلێمانی لە بارزان بوو

SUNDAY, 20 APRIL 2025 23:04:00

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠-٤-٢٠٢٥، جەماوەری سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی لە گوتەیەکدا گوتی، بارزان لانەی شێران، ڕەمزی قوربانیدان و بەرخودان و قوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدانە و ئێمە ھێز و ئیرادەو پشتیوانی پارتی کوردایەتین.

 

کارەکانی پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە بەردەوامە

SUNDAY, 20 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە کە ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەکەی لەلایەن سەرۆکی حکوومەت لە ھەولێری پایتەخت دانرا، ئێستا لە ٢٥%ی کارەکانی تەواو بووە.

 

یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی "کوردیش گڵۆب" کرایەوە

SUNDAY, 20 APRIL 2025 22:04:45

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکەمین دیداری کوردیش گڵۆب، کە بەبۆنەی ٢٠مین ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەکە لە ژێرناونیشانی (کوردیش گڵۆب، بیست ساڵ ڕاستگۆیی، ڕاڤە و کاریگەری) ڕێکخرابوو.

 
سەربەست لەزگین: دەستکەوتەکانی ئێستا بەرھەمی خەباتی بارزانی نەمرن

SUNDAY, 20 APRIL 2025 19:04:25

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ جەماوەرێکی زۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک لە گوتەیەکدا گوتی، دەستکەوتەکانی ئێستای کوردستان بەرھەمی خەباتی بارزانی نەمرن، خەباتی ئەو بووەتە بناغەیەک بۆ گەلی کورد تا بتوانێت بەپێی یاسا و دەستوور مافەکانی لە عێراق بەدەست بێنێت.

 
‎شاندی ھەرێم و بەغدا لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەولێر کۆبوونەوە

SUNDAY, 20 APRIL 2025 18:04:55

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ھەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت کۆبوونەوە و تاوتوێی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact