Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 NOV 2024 17:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌: عه‌بادی به‌ چ ڕوویێكه‌وه‌ له‌ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كات ئینتیمایان بۆ عێراق هه‌بێت
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له‌ نادیته‌گرتنی قاره‌مانه‌تی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ ڕووی په‌یامی له‌ (عه‌بادی)ه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یێنێ، ''ئیتر به‌ چ ڕوویه‌كه‌وه‌ له‌ وان و له‌ گه‌لى كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كات ئینتیمایان بۆ عێراق هه‌بێت، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ حاڵ و مامه‌ڵه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ى بێت؟!.''

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/12/2017، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ كاتێكدا كۆتاییهاتنى شه‌ڕى دژى داعشى له‌ عێراق ڕاگه‌یاند، پیرۆزبایى له هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق كرد و ناوى هێنان، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێنا و هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا نه‌كرد.

به‌داخه‌وه‌ به‌ڕێز عه‌بادى جارێكى دیكه‌ش نه‌یتوانى وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵات مامه‌ڵه‌ بكات و ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان پشتگوێ نه‌خات، له‌ كاتێكدا جیهان شاهیده‌ كه یه‌كه‌مجار پێشمه‌رگه‌ به‌ر له‌ هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى دیكه‌ى عێراق كه‌ ئه‌و ناوى هێنان و پیرۆزبایى لێكردن، ئه‌فسانه‌ى داعشى تێكشاند و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ هیچ دوور نه‌بوو ئێستاش داعش نیوه‌ى جوگرافیاى عێراقى له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بێت.

به‌ڕێز عه‌بادى كه‌ ئه‌مجاره‌ش نه‌یتوانى ڕق و قینه‌ى خۆى بۆ پێشمه‌رگه‌ بشارێته‌وه‌، نازانین و قه‌ت له‌وه‌ تێناگه‌ین چۆن وێژدانى ئارام ده‌بێت؟، چى به‌ منداڵان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى (١٨٢٤) پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید و زیاتر له‌ (10) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌ڵێت كه‌ خۆى به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانیان ده‌زانێت و له‌پێناو شكاندنى داعشدا شه‌هید و بریندار بوون؟! ئیتر به‌ چ ڕوویه‌كه‌وه‌ له‌ وان و له‌ گه‌لى كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كات ئینتیمایان بۆ عێراق هه‌بێت، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ حاڵ و مامه‌ڵه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ى بێت؟!.

پێگه‌ و ڕێز و خۆشه‌ویستیى پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان له‌ناو گه‌لى كوردستان و له‌ جیهانیشدا زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان پێویستى به‌ پیرۆزباییى به‌ڕێز عه‌بادى و هه‌موو ئه‌وانه‌ بێت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه و ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ چاوى لێیه‌، نه‌ پێویستى به‌و پیرۆزبایى و پشووه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام هه‌موومان به‌داخه‌وه‌ین كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بینین له‌ جیاتى هه‌وڵى زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌نابى سه‌رۆكوه‌زیران پێچه‌وانه‌ ده‌جووڵێته‌وه!.

وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌
9/12/2017




دوایین هەواڵەکان

د.شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ھەوڵدەدرێت ھەفتەی داھاتوو ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە پەسەند بکرێت

TUESDAY, 26 NOVEMBER 2024 16:11:26

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ھەوڵدەدەن پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە  خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجە بکەن و ھەفتەی داھاتووش پەسەند بکرێت.

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا بۆ KDP زانیاری لەسەر رێککەوتنی ھەردوو حکوومەتی هه‌رێم و فیدڕاڵ له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌رژمێری ئاشکر دەکات

TUESDAY, 26 NOVEMBER 2024 16:11:16

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھیوا ئەحمەد مستەفا دەڵیت، هه‌رێم و به‌غدا وا ڕێکكه‌وتوون ئه‌نجامی سه‌رژمێری له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت، تا هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا دەچێتەوە.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد

TUESDAY, 26 NOVEMBER 2024 15:11:32

ھەولێر-KDP.info-  دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

مەسروور بارزانی: ئومێدەوارین لە زووترین کاتدا حکوومەتی نوێ پێکبهێنین

TUESDAY, 26 NOVEMBER 2024 13:11:37

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 26ی 11ی 2024 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نۆ باڵاخانه‌ی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەت سەردانی کرد.

 
سه‌رۆك بارزانی داوای لە هەموو لایەک کرد ئاشتی بپارێزن

TUESDAY, 26 NOVEMBER 2024 13:11:11

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكاى نیوز - عه‌ره‌بى) ڕایگەیاند، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێدەگات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact