Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 DEC 2025 15:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نووسینگەی گوتەبێژی فەرمیی پارتی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم رەت دەکاتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  نووسینگەی  (مەحموود محەمەد) گوتەبێژی فەرمیی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتیی هەواڵێكی ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بە ناڕاست و بێبنەما وەسف دەكات و رایدەگەیەنێ کە (مەحموود محەمەد) هیچ لێدوانێکی بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە.


دەقی راگەیاندراوەکە:

ئەمڕۆ سێشەممە31/10/2017 ماڵپەری(بغداد الیوم) لێدوانێكی بەناوی بەڕێز (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەندێ پرسی هەنووكەیی و پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئێمە لەكاتێكدا ئەو لێدوانەی ماڵپەڕی ناوبراو سەرلەبەری رەتدەكەینەوە راشیدەگەیەنین ئەو هەواڵ و لێدوانە بێبنەماو هەڵبەستراوە و دوورە لەراستی و بەڕێزیان هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە، هاوكات دووپاتی دەكەینەوە، كە پێویستە ماڵپەڕی ناوبراو و سەرجەم دامودەزگاكانی میدیایی بەهەموو جۆروشێوەكانیانەوە رەچاوی ئیتیكی رۆژنامەوانی و مۆراڵی كاری رۆژنامەنووسی بكەن، ئەگینا مسداقیەتی پیشەوەری و راستگۆییان بەتەواوەتی لەدەست دەدەن، هیوادارین لەمەودوا ئەو جۆرە هەواڵ ولێدوانە ناڕاست و هەڵەبستراوانە دووبارە نەبنەوە.

شایانی وەبیرهێنانەیەوە هەمان ماڵپەڕ، رۆژی 12/9/2017 بەهەمان شێوە لێدوانێكی هەڵبەستراو و ناڕاستی بەناوی بەڕێز (مەحموود محەمەد) گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردبۆوەو هەر ئەو كاتیش رەتکرایەوە. 

نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد)
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی
کوردستان

31ی10ی2017




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسى دەستەى کارگێڕى پێشوازى لە باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندى یاوەرى کرد

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 15:12:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (محمد کاظم ال صادق) باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراقى فیدراڵ و شاندى یاوەرى کرد.

 
کۆمسیۆن قۆناغەكانی دوای ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن و پەسەندکردنی بۆ KDP دەخاتەڕوو

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 12:12:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، پێویستە لە ماوەی ١٥ رۆژدا پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و پەرلەمانتارانیش سوێندی یاسایی بخۆن و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرێن.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئێران كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 12:12:27

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/12/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منیى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 12:12:57

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/12/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.

 
سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات

MONDAY, 15 DECEMBER 2025 11:12:33

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 12/15، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ‌جەنەڕاڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ڕەنسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact